ئەگۆیرۆ هەڕەشەی تۆڵەكردنەوە لەمیسی دەكات

وەرزش

25/06/2019‌ 672 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێرشبەری ئەرجەنتینی سێرخیو ئەگویرۆ هەڕەشەی لە لیۆنێل میسی هاونیشتمانی كرد، بەوەی تۆڵەی لێدەكاتەوە.

سێرخیۆ ئەگۆیرۆ بەهۆی بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی لەلایەن میسییەوە هەڕەشەی تۆڵەكردنەوەی لەلیۆنێل میسی كرد، بەبێ‌ ئەوەی ئاشكرابكات، چی بەرانبەری دەكات.

میسی پێش دەستپێكردنی یارییەكانی كۆبا ئەمریكا لەژووری نوستن لەئوتێلەكەیان وێنەیەكی ئەگۆیرۆی بڵاوكردەوە، لەو كاتەیی لەجێگەكەی خەوتبوو.

هەروەها ئەگۆیرۆ رایگەیاند، كە ئەو نووستووەو لەو كاتەدا ئاگای لەخۆی نەبووە میسی وێنەی گرتووەو دواتر بڵاویكردووەتەوە.

هـ ـ ح