ملیۆنێرێك بەچەند تایبەتمەندییەكەوە داوای دروستكردنی بوكەڵەی سێكسی كردووە

هەمەڕەنگ

25/06/2019‌ 2799 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ملیۆنێرێك، كە ناوەكەی ئاشكرانەكراوە، داوای لەكۆمپانیایەك كردووە، بوكەڵەی سێكسی بۆ دروست بكەن، بەڵام بەو تایبەتمەندییانەی خۆی دەیەوێـت.

ئەو ملیۆنێرە، داواكەی ئاراستەی كۆمپانیای Hush Hush كردووە، كە تایبەتە بە دروستكردنی بوكەڵەی سێكسی.

ملمیۆنێرەكە جەختیكردووەتەوە، كە دوای 35 ساڵ لەهاوسەرگیری هاوسەرەكەی لێی جیابووەتەوە، بۆیە دەیەوێت لەجێگەی ئەو بوكەڵەی سێكسی هەبێت، نەك ژن بهێنێت.

ملیۆنێرەكە، باسی لەوەش كردووە، كە نایەوێت ژن بهێنێتەوە، چونكە دەیەوێت تەنیا بۆ سامانەكەی ئەویان بوێت، بۆیە پەنا بۆ ئەو رێگەیە دەبات.

ئەو تایبەتمەندییانەی داوای كردووە، كە دەبێت بوكەلەكە لەژنە كۆنەكەی بچێت، بۆ ئەوەش سەدان وێنەی بۆ كۆمپانیاكە ناردوووە.

هـ ـ ح