شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی نوێ، كە نەخۆشخانەی پاریس Versailles كردوویەتی ئەوەی ئاشكرا كردووە ئەو كەسانەی رۆژانە بۆماوەیەكی دریژ كار دەكەن زیاتر ئەگەری تووشبوون بە مێشك وەستانیان هەیە .
لێكۆڵینەوەكە سەرنجیداوە، كە ئەو فەرمانبەرانەی بەپێی خشتەیەكی دەوام كار دەكەن، رۆژانە ١٠ سەعات بێت و بۆ ماوەی ١٠ ساڵیش بەردەوام بێت ، ئەوە بەڕێژەی ٤٥% زیاتر ئەگەری تووشبوون بەو نەخۆشیانەیان هەیە كە مەترسی لەسەر ژیانیان درووست دەكات .
بەپێی توێژەرەكان، ئەو كەسانەی تەمەنیان لە ٥٠ كەمترە زیاتر ئەگەری تووشبوونیان هەیە بەو نەخۆشییە مەترسیدارانە بەراورد بەوانەی لەسەروو ٥٠ ساڵییەوەن .
بۆ زانینی چۆنییەتی كاریگەری كاركردنی رۆژانە لە تووشبوون بە سەكتەی مێشك ، توێژەران دەستیان كردووە بە شیكاریی كاتژمێرەكانی كاركردنی نزیكەی ١٤٣ هەزار و ٥٩٢ فەرمانبەری فەرەنسی لەساڵی ٢٠١٢ .
لەناو ئەو خۆبەخشانەدا ٤٢ هەزار و ٥٤٢ بەشدار بوو (٢٩%) باسیان لەوە كردووە كە كاتژمێرەكانی كاركردنیان زۆرە ، بەجۆرێك لەساڵێكدا بۆ ماوەی ٥٠ رۆژ و رۆژانە ١٠ كاتژمێر كار دەكەن .
هەر یەك كەس لە ١٠ بەشداربووانی لێكۆڵینەوەكە باسیان لەوە كردووە كە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ رۆژانە ١٠ كاتژمێر كاریان كردووە ، لەماوەی ٧ ساڵی دواتردا ١٢٢٤ بەشداربوویان تووشی جەڵتەی مێشك بوون .
ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە، لە گۆڤاری "سەكتەی مێشك"دا بڵاوكراوەتەوە دەركەوتووە كە ئەوانەی گوتوویانە رۆژانە بۆ ماوەیەكی زۆر كار دەكەن بەڕێژەی ٢٩% زیاتر تووشی ئەو نەخۆشیانە بوون كە مەترسی لەسەر ژیانیان درووست دەكات .
ڕێژەكەش لای ١٤٤٨١ بەشدار بوو، كە دەكاتە ١٠% بەشداربووان ئەوانەی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ یان زیاتر بەو شێوەیە كاریان كردووە بەڕێژەی ٤٥% بەرزتر بووەتەوە.
لەئەمجامدا زانایان دەڵێن: هەست بە نیگەرانی دەكەین سەبارەت بەو فەرمانبەرانەی لەبواری چاودێری تەندروستی كار دەكەن و ناچارن بۆ ماوەیەكی دوورو درێژ ئیشكگری بكەن .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی