ئەڵمانییەكان گەورەترین "كاتمی دەنگ" لەجیهاندا دروست دەكەن

جیهان

25/06/2019‌ 4656 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێشتر  خەڵك وایدەزانی، كە "تۆپی كاتم دەنگ" تەنیا خەیاڵی رۆژنامەنووسانە ، بەجۆرێك ئەندازیارێكی ئاسایی نەیدەتوانی بیر لە درووستكردنی شتێكی لەو جۆرە بكاتەوە .

بەڵام ئێستا تۆپی كاتم دەنگ بووەتە ئامێرێكی راستەقینە و ئەركەكی خۆشی زۆر بەباشی جێبەجێ دەكات.

ئەو ئامێرە زەبەلاحە توندی دەنگی تەقینەكە سەبارەت بە تۆپی هۆتزی ١٠٥ میلیمەتر  بەڕێژەی ٢٠ دیسیبالا دادەبەزێنێت تا دەگاتە ٩٠ دیسیبالا ، كە لەكاتی راهێنان لەنزیك ناوچەی نیستەجێبوونی دانیشتووان بەكاردەهێنرێت و لەسەر سەكۆی تایبەتیش دادەنرێت .

ئەندازیارە ئەڵمانییەكان دیزاینی ئەو كاتم سەوتەیان كردووە و یەك دانەشیان لێدرووست كردووە، كە رەنگە رادەستی سوپای ئەڵمانیا بكرێت و لای ئەو بمێنێتەوە كە نرخەكەی ١٠٠ هەزار دۆلارە .

پێنج ساڵ پێش ئێستاش كۆمپانیای Rheinmetal ی ئەڵمانی ئامێرێكی هاوشێوەی ئەوەی بۆ سەر تانكی لیۆپارد-٢ی ئەڵمانی  درووست كردو تاقی كردەوە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی