نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوە تۆمار دەكات

جیهان

25/06/2019‌ 516 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی ئەو نائارامییەی لەبازاڕەكان‌و بۆرسە جیهانییەكان هەیە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، هەر بەرمیلێكی بە 64.86 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی 34 سەنت بەرێژەی 0.5 بەرزبووەتەوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی  سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان هەر بەرمیلێكی بە 57.90 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی 47 سەنت بەرێژەی 0.8 بەرزبووەتەوە.

نائارامی بازاڕ، پەیوەندی بە بەردەوامی گرژییەكانی ئەمریكاو ئێرانەوە هەیە، كە ماوەیەكە نائارامی دروست كردووەو بەردەوام نرخی نەوت بەرز دەكاتەوە.

هـ ـ ح