زەریف: دۆناڵد تره‌مپ سەد لەسەد لەسەر حەقە

جیهان

25/06/2019‌ 4519 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەڕێگای تویتێکەوە کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت دۆناڵد تره‌مپی سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەسە حەق بوو کاتێک گوتی سوپای ئەمەریکا هیچ کارێکی لە کەنداوی فارسی نییە.

زەریف لە تویتەکەیدا دەڵێت " تره‌مپ ١٠٠% لەسەر حەق بوو کە دەیگوت هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا هیچ کارێکیان لە کەنداوی فارسی نییە. کێشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە کەنداو بەتەواوەتی لەچاورچێوەی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و جیهاندا دێت ، بەڵام ئەوەی روونە کە تیمی "B" هیچ گوێ بە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا نادەن ، ئەوان دژی ڕێگا دیبلۆماسییەکانن و تینووی جەنگن.

رۆژی دوشەممە دۆناڵد تره‌مپی سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا باسی لەوە کرد کە هیچ پێوست ناکات هێزەکانمان لە ناوچەی کەنداوی فارسی بن لەبەر ئەوەی ئێستا خۆمان گەورەترین بەرهەمهێنەری وزەین لە جیهاندا ، بۆیە دەبێت وڵاتانی وەکو چین و یابان کە زۆرترین نەوتەکەیان لە گەرووی هورمزەوە دابین دەکەن کار لەسەر پاراستنی کەشتییەکانی خۆیان بکەن .

وەرگێران: ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی