كاندیدی وەزارەتی داد بوو
راوێژكارێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەستلەكاردەكێشێتەوە

کوردستان

25/06/2019‌ 12570 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
راوێژكارێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی دەستی لەكاركێشایەوە، كە كاندید بوو بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دادی عێراق.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگاداری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی، سمكۆ ئەسعەد راوێژكاری یاسایی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی دەستی لەكاركێشاوەتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ناوبراو نامەی دەستلەكاركێشانەوەی بەفەرمی داوەتە مەكتەبی سیاسی ، بەبێ‌ ئەوەی هۆكارەكەی روونبكاتەوە.

سمكۆ ئەسعەد یەكێك بوو لەكاندیدان بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی داد، كە رۆژی سێ‌ شەممە لەپەرلەمانی عێراق لەجێگەی ناوی ئەو ناوی فارووق شوانی پێشكەش كراو پەرلەمان متمانەی پێدا.

هـ ـ ح

بەپەلە