هاوپەیمانى نەصر حکومەتى ئێستا لاوازەو نەیتوانیوە هەرێم ناچار بکات نەوت رادەست بکات

عیراق

25/06/2019‌ 699 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فشارى هاوپەیمانیەتیەکەى حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ سەر حکومەتەکەى عادل عەبدولمەهدى بەردەوامەو لەمڕوەوە رایدەگەیەنێت رادەست نەکردنى نەوتى هەرێم بە بەغدا ماناى لاوازى حکومەتە.

 

لەبەیاننامەیەکدا هاوپەیمانیەتى نەصرکە حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانى پێشووى عێراق سەرپەرشتى دەکات رایگەیاندوە، حکومەت پێشێلى یاسای بودجەى کردوە بەوەى نەیتوانییووە هەرێمى کوردستان ناچار بکات نەوت رادەست بکات.

 

ئاماژەى بەوەشکردوە، بەرپرسانى هەرێم قەرزى کۆمپانیا نەوتیەکانیان کردوە بە بیانوو بەسەر حکومەتى عێراقەوە بۆ رادەست نەکردنى نەوت، ئەوەش لەبەر لاوازى حکومەتى بەغدایە.

 

لەبەشێکى ترى بەیانناکەدا هاوپەیمانى نەصر داواى هەڵوەشاندنەوەى حکومەتى ئێستاى عێراق کردوە بەهۆى  ئەوەى حکومەتێکى لاوازە، رونیشیکردەوە لەبەر ئەو هۆیە ئەوان ئۆپۆزسیۆن بوونى خۆیان راگەیاندوە.

س.هـ

بەپەلە