ریاڵ مەدرید كڕینی مباپی دوادەخات

وەرزش

26/06/2019‌ 376 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی كڕینی كلیلیان مباپی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان دوادەخات.

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكردووە، كە یانەی ریاڵ مەدرید لەم هاوینە كیلیان مباپی ناكرێت، بەڵكو كڕینەكەی دوادەخات.

رۆژنامەكە ئاشكراشیكرد، یانەی ریاڵ مەدرید بۆ ساڵی 2020 بەرنامەی كڕینی ئەو هێرشبەرە فەرەنسییەی هەیەو دەیەوێت بەفەرمی دەست بەهەوڵەكانی بكات بۆ كڕینی.

ئەمە لەكاتێكدایە، زۆرێك لەسەرچاوەكان باسیان لەوە دەكرد، كە یانەی ریاڵ مەدرید لەم هاوینە كیلیان مباپی فەرەنسی لەیانەی پاریس سان جێرمان دەكرێت.

هـ ـ ح