دوای 6 مانگ.. وێنەی شاجوان‌و پاشای مالیزیا بڵاودەكرێتەوە

جیهان

26/06/2019‌ 2575 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای شەش مانگ لەهاوسەرگیری پاشای مالیزیاو شاجوانی پێشووی روسیا، وێنەیەكیان لەلایەن میدكانەوە بڵاوكرایەوە.

وێنەكە لەمیدیاو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، دوای ئەوەی ماوەی رابردوو هاوسەرگیرییەكەیان بووە جێگەی مشتومڕ.

شاجوانی روسیا و محەمەدی پێنجەم، شەش مانگ پێش ئێستا بەشێوەیەكی فەرمی هاوسەرگیریان كرد، كە پاشا تەمەنی 29 ساڵەو شاجوانەكەش ناوی ریهانا ئۆكسانا بترا تامەنی 25 ساڵە.

ریهانا پێشتر مسوڵمانبوونی خۆی راگەیاندبوو، دوای ئەوەیش پاشای مالیزیا هاوسەرگیری لەگەڵ كرد.

هـ ـ ح