رابیۆ روو لەیۆڤانتۆس دەكات

وەرزش

26/06/2019‌ 374 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان ئاشكرایانكرد، كە ئەدریان رابیۆی فەرەنسی‌و یاریزانی پاریس سان جێرمان روو لەیانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی دەكات.

رۆژنامەنووسی ئیتالی دگان لوكا دی مارتسیۆ ئاشكرایكردووە، یانەی یۆڤانتۆس‌و رابیۆ رێككەوتوون، بۆ ئەوەی لەم هاوینە ئەو یاریزانە روو لەیانە ئیتالییەكە بكات.

ئەو رۆژنامەنووسە ئاشكراشیكردووە، كە موچەی ساڵانەی رابیۆ 7 ملیۆن دۆلار دەبێت‌و ئەگەر هەیە بەرز بكرێتەوە بۆ 10 ملیۆن ئەگەر ئاستی باش پێشكەش بكات.

گرێبەستی ئەو یاریزانە فەرەنسییە لە 30 ئەم مانگە لەگەڵ پاریس سان جێرمان كۆتایی دێت، كە یانەی یۆڤانتۆس بەشێوەی سەربەست گرێبەست لەگەڵ رابیۆ واژوو دەكات.

هـ ـ ح

بەپەلە