دوای 10 ساڵ لەمردنی نهێنی نوێ‌ لەسەر مایكڵ جاكسۆن ئاشكرادەكرێت

جیهان

26/06/2019‌ 2886 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فیلمێكی دۆكۆمێنتاری نهێنی نوێی لەسەر پاشای گۆرانی پۆپ مایكل جاكسۆن ئاشكراكرد، ئەوەش دوای 10 ساڵ لەمردنی.

فیلمەكە باس لەمردنی مایكڵ جاكسۆن دەكات‌و ناوی "Killing Michael Jackson" سەرەتای ئەم هەفتە بەهۆی 10 ساڵەی مردنی ئەو هونەرمەندە نمایشكرا.

لەفیلمەكەدا كۆمەڵێك نهێنی لەسەر جەستەی جاكسۆن ئاشكراكراوە، كە تائێستا لەو بارەوە زانیاری باس نەكراوە.

بەپێی فیلمەكە، تەرمی جاكسۆن لەماڵەكەیدا، كە هەڵگیراوەتەوە كۆمەڵێك برینی پێوە بووە، هەروەها سەریشی بەتەواوی كەچەڵ بووە، ئەوەش بەهۆی كاریگەری نەخۆشییەكەی.

لەو بارەوە سەرچاوەیەكی پۆلیس ئاشكرایكردووە، كە مایكڵ جاكسۆن بەتەواوی كەچەڵ بووە، ئەوەش هەموانی سەرسام كردووە.

هـ ـ ح

بەپەلە