ناوە قەدەغەكراوەكانی سەرانسەری جیهان بۆ منداڵان

هەمەڕەنگ

26/06/2019‌ 1877 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەكاتێكدا لەهەندێ وڵات ناونانی منداڵی تازە لەدایكبوو ئازادە ، بەڵام لەهەندێك وڵاتی تر لەبەر كۆمەڵێك پێودانگی وەك پاراستنی كەلەپووری نیشتمانی و رێزگرتنی ئاینیی بەبریارێكی حكوومی ڕێگە نادرێت هەندێ ناو لە منداڵی تازە لەدایكبوو بنرێت .

بۆنموونە لە عەرەبستانی سعوودییە ، لەساڵی ٢٠١٤ دا وەزارەتی ناوخۆ لیستێكی ٥٠ ناوی پێشكەش كرد بۆئەوەی قەدەغە بكرێن ، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەگەڵ دابونەریتە كۆمەڵایەتی و ئاینییەكان نایەنەوە ، یان لەبەر نەشیاویان یان لەبەر ئەوەی ناوی بیانین .

لەدیارترین ئەو ناوانەی لە سعوودییە قەدەغەكراون : عەبدول رەسول ، مەلەكتینا ، لۆران ، مەملەكە ، سەمو ، عەبدولناسر ، سیتاف ، ویلین ، لۆلاند ، تەبارەك ، عەبدولنەبی ، بەسمە ، مایا ، لیندا ، جبریل . ئەمیر ، نەبی ، تیلاج ، ریلام . ئەلیس و مەللاك.

بەگوێرەی رۆژنامەی 'ئیندپێندت"ی بەریتانی ، هەندێ وڵات ناوی ناپەسەند و بیمانایان قەدەغە كردووە ، وەك لە فەرەنسا ناونانی منداڵ بەناوی "فراولە " قەدەغەیە ، ئەگەر بتەوێت ئەو ناوەی لێبنێی ئەوە دەبێت لەدەرەوەی خاكی فەرەنسا تۆمار بكرێت .

هەروەك هەندێ ناو لەبەر ئەوە قەدەغە كراون بۆئەوەی خاوەنەكەی رووبەڕووی توندوتیژی و سەركۆنەكردن نەبێتەوە ، وەك لەئەڵمانیا ئەدۆلف هیتلەر و ئوسامە بن لادن ، رامبۆ و باتمان لە مەكسیك .

ناوی ئەمیر ویلیام لە فەرەنسا قەدەغەیە ، لەسوید ئەلفیس ، لە برتوگاڵ ریهانا .

لەبەر ئەوەی ناونانی منداڵان بە ناوی ئاژەڵان شتێكی شەرمهێنەرە بۆیە ڕێگە نادرێت منداڵان بەناوی "ورچ" و "ڕێوی" ناوبنرێن .

ئەڵمانیا و دانیمارك ڕێگە بەو ناوانە نادەن كە بۆ هەردوو رەگەز دەبێت وەك تایلۆر ، جۆردان ، ئەشلی و مۆرگان .

لەكۆمەڵێك وڵاتیش هەندێ نیشانەی بازرگانی ناودار هەیە رێگە نادرێت لەمنداڵان بنرێت . وەك "فەیسبووك" لە مەكسیك ، ئیكا لە سوید ، مەرسیدس لە سویسرا ، نۆتێلا و مینی كۆپەر لە فەرەنسا ، شانیل لە سویسرا .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی