ئەمەریكا ڕێگە بە بەكارهێنانی دەرمانی چارەسەری لەدەستدانی ئارەزووی سێكسی ئافرەتان دەدات

تەندروستی

26/06/2019‌

شارپرێس:
ئیدارەی خۆراك و دەرمانی ئەمەریكی رەزامەندی نیشاندا لەسەر بەكارهێنانی دەرمانێك، كە یارمەتی گێرانەوەی توانای سێكسیان ئافرەتان دەدات، بەتایبەتی ئەو ئافرەتانەی هێشتا نەگەیشتوونەتە تەمەنی بێ‌ هیوایی ، كە هەندێك كەس ئەو دەرمانە بە "ڤیاگرای ئافرەتان "وەسف دەكەن .

دەرمانەكە ناوی "فایلیسی"یە و هەردوو كۆمپانیای "بالاتن تەكنۆلۆجیز" و " ئەماج فارماتۆسیكاڵ" بەرهەمیان هێناوە ، بەم نزیكانە دەكەوێتە بازاڕەوە.

شیكەرەوەكان دەڵێن ئەو دەرمانە بەشێوەیەكی سەلامەت چارەسەری لەدەستدانی حەزی سێكسی لای ئافرەتان دەكات ، كە رەنگە فرۆشی ساڵانەی بگاتە یەك ملیار دۆلار .

دەرمانەكە ئەو ڕێرەوانەی مێشك دەجوڵێنێت، كە پەیوەندیان بە حەزی سێكسییەوە هەیە و یارمەتی زیادبوونی حەزی سێكسی ئەو ئافرەتانە دەدات نەگەیشتوونەتە تەمەنی نائومێدی .

بەگوێرەی قسەی شارەزایان "فایسیلی" چەند تایبەتمەندییەكی باشی هەیە وەك كەمی كاریگەری لاوەكی و خێرایی كاریگەرییەكەی ، ئەوە جگە لەوەی پێویست ناكات رۆژانە بخورێت .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی