چەند راستییەك لەسەر ستریپ.. ئەو ئەكتەرەی زۆرترین جار بۆ خەڵاتی ئۆسكار پاڵێوراوە

هەمەڕەنگ

26/06/2019‌ 704 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەگەر ویستت باسی لێهاتووترین ئەكتەرەكانی مێژوو بكەیت ئەوە دەبێت ناوی میڕیل ستریپ یەكێك بێت لەوان ، كە بەهۆی توانا زۆرەكەی بۆ نواندنی ئەو رۆڵەی پێیدەسپێردرێت زۆرترین جار بۆ خەڵاتی ئۆسكار پاڵێوراوە .

میریڵ ستریپ كە ٧٠ ساڵی تەواو كردووە نموونەیەكە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت لەبواری نواندندا چاوی لێبكەن كە لیرەدا هەندێ راستی سەرنجڕاكێش لەسەری باس دەكەین .

میریڵ ستریپ كە لە ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٤٩ لەویلایەتی نیوجێرسی لەدایك بووە ناوی راستەقینەی خۆی نییە بەڵكو ناوە راستەقینەكەی لیویس ستریپە ، بەڵام باوكی كە وەك بەرێوەبەری جێبەجێكار لە بواری دەرمانخانەیی كاری دەكرد پێیدەگوت میڕیڵ .

میریڵ ستریپ  بە ٢١ جار پاڵاوتنی لەمێژوودا زۆرترین جار بۆ خەڵاتی ئۆسكار پاڵێوراوە ، كە سێ جاریان خەڵاتەكەی بردۆتەوە یەكەمیان وەك "باشترین ئەكتەری ناسەرەكی "لەساڵی ١٩٧٩ لە فلیمی "كرامر دژی كرامر " ، دووەمیان وەك " باشترین ئەكتەری سەرەكی "لەساڵی ١٩٨٢ لە فلیمی "هەڵبژاردنی سۆفی" ، هەرچی سێیەمە لە فلیمی "ئایرۆن لەیدی" لەساڵی ٢٠١٢.

هەروەك ٣١ جار بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب پاڵێوراوە ،كە لە هەشتیان براوە بووە ، بەوەش بۆ پاڵاوتنی هەردووك خەڵاتەكە یەكەمە .

میریڵ ستریپ بۆ رۆڵبینینی لە فلیمی "هەڵبژاردنی سۆفی" خۆی فێری زمانی هۆڵەندی كرد تا وایلێهات بەڕەوانی قسەی پێبكات.

میریڵ باسی لەوە كردووە كە بیرەوەرییەكی فۆتۆگرافیانەی هەیە بەجۆرێك هەر رۆڵێك تەنیا یەك جار بیخوێنێتەوە بەتەواوەتی لەبەری دەكات .

سەرباری بەرجەستەكردنی تراژیدیا و كۆمیدیا و درامای مۆسیقی لە فلیمی "ماما میا" ، لە كاروانە هونەرییە دورودرێژەكەی میریڵ ستریپ چووە ناو بواری نواندی ژیاننامەی كەسایەتییەكانیشەوە، ئەویش بە بەرجەستەكردنی كەسایەتی مارگرێت تاچەر سەرۆك وەزیرانی پێشووی بەریتانیا لە فلیمی "ئایرۆن لایدی" كەبەهۆیەوە بۆ سێیەمجار خەڵاتی ئۆسكاری بردەوە.

سەرەرای ستایشكردنی لەو ڕۆڵە جوانەی میریڵ ستریپ لە فلیمەكەدا گێراویەتی ، بەڵام فلیمەكە خۆی لەبەریتانیا بەهۆی هەندێ دیمەنی ناوی رووبەرووی توورەیی و رەخنەیەكی زۆر بووەوە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی