جەواد زەریف: دەستەیB ی ئەمریكا تینووی جەنگە لەگەڵ ئێران

sharpress.net

168 جار خوێندراوه‌ته‌وه

26/06/2019‌

شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف لە تویتێكدا ڕایگەیاند، دەستەی B سوكایەتی بە دیبلۆماسییەت دەكات و تینووی جەنگە لەگەڵ ئێران.

دەستەی B پێك دێت لە هەریەك لە ڕاوێژاكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا جۆن بۆڵتن، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ، شازادەی جێنشینی سعودییە محەمەد بن سەلمان و شازادەی جێنشینی ئیمارات محەمەد بن زیاد.

ئەو وتانەی جەواد زەریف دوای ئەوە دێن، كە دۆناڵد ترەمپ گومانی خستە سەر ئامادەبوونی سوپای ئەمریكا لە كەنداو، وتی: بوونی سوپای ئەمریكا لەكەنداوی فارسی گرنگ نییە.

زەریف لە تویتەكەدا وتویەتی '' ئێستا ڕوونە كە دەستەی B بەرژەوەندییەكانی ئەمریكای لا گرنگ نییە – ئەوان سوكایەتی بە دیپلۆماسیییەت دەكەن و تینووی شەڕن.''

پێشتر زەریف هۆشداری دابوو لەوەی كە دەستەی B ترامپ بەرەو جەنگ لەگەڵ تاران هان دەدات، زەریف وتیشی: ترامپ بە تەواوی ڕاستدەكات، كە دەڵێت ''ئەمریكا هیچ كارێكی لە كەنداوی فارسی نییە''.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوەشی وت، كە لە بەرژەوەندی ئەمریكا و جیهانیشە گەر واشنتۆن هێزەكانی لە كەنداوی فارسی بكشێنێتەوە.

وەرگێران: هێمن عەزیز






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved