بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

جیهان

26/06/2019‌ 516 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، ئەوەش بەهۆی كاریگەری كەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی ئەمریكا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 19 سەنت بەرێژەی 0.3% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 65.05 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 0.1% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 57.83 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هـ ـ ح