پارتی بەرێككەوتن لەگەڵ بەغدا دەگەڕێتەوە كەركوك

عیراق

26/06/2019‌ 1654 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارتی دیموكرات لەگەڵ لایەنی عێراقی رێككەوتووەو بەم نزیكانە بارەگاكانی دەگەڕێنێتەوە ناوچەكانی كەركوك.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دراوە بەشارپرێس، لەدواین سەردانی بۆ بەغدا، نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی، كە هاوكات سەرۆكی هەرێم لەبارەی گەڕانەوەی بارەگای حیزبەكەی بۆ كەركوك قسەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران كردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان لەو گفتوگۆیانە، عادل عەبدولمەهدی رەزامەندی نیشانداوە بەگەڕانەوەی بارەگاكانی پارتی بۆ كەركوك‌و تەنانەت ئامادەیی ئەوەشی نیشانداوە هەموو هاوكارییەكی ئەو حیزبە دەكەن.

پارتی دیموكرات لە ساڵی 2017 بارەگاو هێزەكانی لەكەركوك كشاندووەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی سوپای عێراق‌و هێزەكانی حەشدی شەعبی هێرشیان كردە سەر ئەو شارە، كە پێشتر بەدەست هێزی پێشمەرگەوە بوو.

هـ ـ ح