شارپرێس:
پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆشیاندا له‌باره‌ی پرسی پارێزگاری كه‌ركوكه‌وه نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
به‌پێی زانیاریه‌كانی شارپرێس، له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی شاندی باڵای پارتی و یه‌كێتی كه تایبه‌ت بوو به پرسی پارێزگاری كه‌ركوك نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی یه‌كێتی رایگه‌یاند، "بۆ جێبەجێكردنی دواقۆناغی رێككەوتنەكە و پرسی كەركوك كۆبوونەوەكان بەردەوام دەبن".
بەپێی زانیارییەکانی شارپرێس، پارتی و یەکێتی له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیاندا رێککەوتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کە مەسروور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حکومەت هەفتەی داهاتوو ناوی كاندیده‌كات بۆ وەزارەتەکان رادەستی پەرلەمانی کوردستان بکات.
كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پارتی و یه‌كێتی دوای ئه‌وه كه دوێنێ سێشه‌ممه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆبووه‌وه و ناوی سێ كاندید بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك داوەتە شاندی دانوستانكاری ئه‌و حزبه بۆ ئه‌وه‌ی له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیاندا بیخه‌نه به‌رده‌م شاندی پارتی.
لەتیف شێخ عومەر دوای كۆبوونه‌وه‌كه هه‌روه‌ها وتیشی، "كۆبوونەوەكان لەبارەی پێكهێنانی حكومەت و پرسی كەركوكەوە بەردەوام دەبێت".
ه.م