شارپرێس:
له‌ساڵانی داهاتوودا ڕۆبۆته‌كان هێنده ده‌چنه پێشه‌وه، ده‌توانن كاری 20 ملیۆن فه‌رمانبه‌ر له‌سه‌رانسه‌ری جیهان به‌ڕێوه‌به‌رن.
كۆمپانیای ئۆكسفۆرد بۆ ئابووری ئاشكرایكرد، كارده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی له 10 ساڵی داهاتوودا ڕۆبۆته‌كان له‌نێو كارگه‌كاندا شوێنی مرۆڤه‌كان بگرنه‌وه و كاره‌كانیان ڕایی بكه‌ن، به‌وه‌ش نزیكه‌ی 20 ملیۆن كارمه‌ند له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان بێكار ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی كۆمپانیای ئۆكسفۆرد بێت، زیاتر له 8.5%ی كۆی به‌رهه‌مهێنانی نێو كارگه‌كانی جێهان له ساڵانی داهاتوودا له‌لایه‌ن ڕۆبۆته‌كانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن.
چاوه‌ڕێده‌كرێت زۆرینه‌ی ڕۆبۆته‌كان له‌ساڵانی داهاتوودا له‌نێو كارگه‌كانی دروستكردنی ئۆتۆمبێلدا به‌كاربهێندرێن.
ڕ . ج