شارپرێس:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردوومانی ناوچه‌ی گۆشین-یان له‌ده‌ڤه‌ری برادۆست كرد‌و دوو هاووڵاتی هه‌رێمیان كرده قوربانیی.
کاژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە ۲٦ـی حوزەیرانی ۲٠۱۹ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا، بۆردومانی ناوچه‌ی گۆشین-ـیان له‌ده‌ڤه‌ری برادۆست كرد، لەبۆردوومانەکە ئۆتۆمبێلێكی هاوڵاتیەکی سیڤیلیان كرده ئامانج و بەهۆیەوە یەکێک لەسەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە بەناوی مەنسور نافع کەپیشەی کارمەندی پۆلیسە لەقەزای چۆمان شه‌هیدبوو.
هاوكات هه‌ر به‌هۆی ئه‌و بۆردوومانه‌وه برایه‌كی مه‌نسور به‌ناوی پەشێو برینداربوو.
ڕ. ج