شارپرێس:
به‌گوێره‌ی نوێترین ڕاپۆرت ئیمارات به خۆشگوزه‌رانترن وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستنیشانكراوه، عێراقیش وه‌ك خراپترین.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی دامه‌زراوه‌ی The Future Brand Country Index ئیمارات توانیویه‌تی سه‌رجه‌م پێوه‌ره‌كانی خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵك و گه‌شتیاره‌كانی دابینبكات، هه‌ربۆیه وه‌ك خۆشگوزه‌رانترین وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان ده‌ستنیشانكراوه.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه، پێوه‌ره‌كانی دیاریكردنی وڵاتی خۆشگوزه‌ران په‌یوه‌ندی به داهاتی تاك و داهاتی گشتی وڵاته‌وه نییه، به‌ڵكو پشت به چه‌ند پێوه‌رێك به‌ستراوه له‌وانه (ژماره‌ی گه‌شتیار، پێدانی مافی مانه‌وه، وه‌به‌رهێنان و دابینكردنی ژیانێكی خۆش بۆ خه‌ڵك و گه‌شتیاران).
هاوكات له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه، ئه‌مریكا كه خاوه‌نی ئابوورییه‌كی به‌هێزه به‌ڵام له‌ڕیزبه‌ندییه‌كه‌دا پله‌ی 12ی وه‌رگرتووه، چین-یش پله‌ی 29ی وه‌رگرتووه.
هه‌رچی عێراقه وه‌ك خراپترین وڵات له‌ڕووی خۆشگوزه‌رانییه‌وه ده‌ستنیشانكراوه و له‌پله‌كانی كۆتایدایه كه پله‌ی 74هه‌مینه.
ڕ . ج