شارپرێس:
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترامپ رایگه‌یاند هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ ناكات به‌هۆى نه‌گه‌یشتنى به ڕێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردوه هیچ كاتێكى دیاریكراو نیه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و ئامانجه.
ترامپ له وتارێكیدا به‌رانبه‌ر كۆنگره‌ى – باوه‌ڕ و ئازادى- بۆ پشتیوانانى ته‌یارى پارێزگار له ئه‌مه‌ریكا، له قسه‌كردنیدا ده‌رباره‌ى رێكه‌وتنێكى نوێ له‌گه‌ڵ تاران وتى : ئه‌گه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه نه‌هاته كایه‌وه ئه‌وا به‌لاى منه‌وه كێشه‌یه‌ك نییه.. كاتێكى دیاریكراوم نییه.. وه‌ك ئه‌وه‌ى تێبینى ده‌كه‌م.
پێش ئه‌وه‌ش چه‌ندین جار ترامپ دووپاتیكردۆته‌وه به‌وه‌ى نایه‌وێ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بچێته جه‌نگه‌وه، به‌ڵكو ئه‌مه‌ریكا مامه‌ڵه‌یه‌كى نوێى ده‌وێ له‌گه‌ڵ تاران، نه‌ك به‌ته‌نها سه‌باره‌ت به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى به‌ڵكو دۆسیه‌كانى تریش بگرێته‌وه، وه‌ك به‌رنامه‌ى رۆكێته بالیستیه‌كانى و رۆڵى تاران له ناوچه‌كه‌دا و پاڵپشتى ئه‌و رێكخراوانه‌ى ئه‌مه‌ریكا به تیرۆریست له قه‌ڵه‌مى داون.
ئه‌م لێدوانانه پاش ئه‌و هه‌لكشان و گرژیانه دێت له نێوان تاران و واشنتۆن كه به‌هۆى خستنه‌خواره‌وه‌ى فرۆكه‌یه‌كى بێ فرۆكه‌وانى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر گه‌روى هورمز هاتنه كایه‌وه، و بوه هۆى ئه‌وه‌ى واشنتۆن سزاى قورس به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێ و تا ئه‌و راده‌یه‌ى رابه‌رى باڵاى شۆرشى ئیسلامى عه‌لى خامنه‌یى بگرێته‌وه.
رۆیته‌رز
حلمى ره‌سول ره‌زا