ڤیدیۆ.. هواوی یەكەم مۆبایلی چەماوەی سیستەمی 5G دروست دەكات

جیهان

27/06/2019‌ 534 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان ئاشكرایانكرد، كە كۆمپانیای هواوی چینی یەكەم مۆبایلی چەماوە دروست دەكات‌و تایبەتیشە بەسیستەمی ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم.

بەپێی پێگەی "گوگڵ" ئەو مۆبایلی كۆمپانیای هواوی ناوی "Mate X" بەسیستەمی ئەندرۆید كار دەكات‌و بەم نزیكانە دەخرێتە بازاڕەكانی جیهان.

گرنگترین تایبەتمەندی مۆبایلەكە ، دەتوانێت بەناوەڕاستدا بچەمێتەوە، كە قەبارەی شاشەكەی 8 بۆسە.
 
دیقەی شاشەی مۆبایلەكە (2480/2200) پێكسڵەو لەجۆری "HiSilicon Kirin 980" رامەكەی 8 گێگابایتەو میمۆرییەكەشی 512 گێگابایتە.

باتری مۆبایلەكە 4500 میللی ئەمپێرەو بەسیستەمی 5G دەبەسرێت‌و نرخەكەی 2600 $ دەبێت.

هـ ـ ح