ڤیدیۆ.. خانوویەكی زیرەك بەئاراستەی تیشكی خۆر دەسووڕێت

جیهان

27/06/2019‌ 796 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شترپرێس:
كۆمپانیای "كی دبلیو كی برومیس" خانوویەكی جوانی دیزاینكردووە، ئەوەش لەپۆڵەندا، كە بەئاراستەی خۆر دەسووڕێت.

خانووەكە بەدیزاینێكی جوان دروست كراوەو بەشێكی زۆری توانای جوڵەكردنی هەیە، بەتایبەتی ئەو ژوورانەی بۆ دانیشتن‌و خەوتن بەكاردەهێنرێت.

سەرچاوەكان خانووەكە بەخاوویەكی زیرەك ناو دەبەن، كە سەقفەكەشی توانای جوڵەی هەیە، بۆ ئەوەی لەوەرزی زستان‌و هاوین بەكاربهێنرێت.

خانووەكە لەسەر سكەیەكی ئاسنین دروست كراوەو بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی بەپێی تیشكی خۆرو بەخواستی خۆت دەجووڵێت.

هـ ـ ح