سودێكی نوێی قاوە.. بۆ دابەزاندنی كێش بەكاردەهێنرێت

تەندروستی

27/06/2019‌ 682 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایانی زانكۆی نۆتنگهام لەبەریتانیا، بەو ئەنجامە گەیشتوون، كە قاوە سوودێكی تری هەیە، ئەویش ئەوەیە دەتوانرێت بۆ دابەزاندنی كێش بەسوودە.

زانایان بەو ئەنجامەش گەیشتوون، كە بەهۆی كاریگەرییەكانی قاوە لەسەر جەستە سوودی بۆ دابەزاندنی كێش هەیە، كە پێشتر لەو بارەوە زانیاری رانەگەیەنرابوو.

هەروەها زانایان ئاشكرایانكردووە، كە قاوە هۆكارێكە بۆ سووتاندنی گەرمۆكەكانی جەستە بەشێوەیەكی خێرا، ئەوەش دەبێتە هۆی دابەزاندنی كێشە.

لێكۆڵەران ئەوەشیان ئاشكراكردووە، رۆژانە خواردنەوەی یەك كوپ قاوە دەبێتە هۆی دابەزاندنی كێش، كە بەردەوامی خواردنەوەی كاریگەرییەكانی زۆرتر دەبێت.

هـ ـ ح