وێنەیەك لەڕێگەیەوە وردەكاری كەسایەتیت ئاشكرا دەبێت

تەندروستی

27/06/2019‌ 752 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
پێگەی Wake Up Your Mind وێنەیەكی ڕەش و سپی بڵاوكردووەتەوە ، ئەوەی لەڕێگای سەیركردنییەوە دەیبینی هەندێك لایەنی كەسایەتیت دەردەخات .

دەكرێت ئەوكەسەی سەیری وێنەكە دەكات لێوێكی كەمێك كراوە یان چەند دارودرەخت یان كۆمەڵێك رەگی درەخت لەژێر خاكدا ببینێت ، ئەو جیاوازییە لەبینینی یەكەمجاری شتەكان هەندێ وردەكاری كەسایەتیت پیشان دەدات .

لێو 
بەگوێرەی پێگەكە ئەگەر یەكەمجار لەناو وێنەكەدا لێوێك ببینیت ، ئەوە وادیارە تۆ كەسێكی "سادە و لەسەرخۆیت " و حەزت لە ژیانێكی سادە و بێ گرێ و گۆڵە و هەمیشەش لەگەڵ گۆرانكارییەكان هەڵدەكەیت و دێیتەوە.

هەرچەندە هەندێ كات ساویلكە دەردەكەویت ، بەڵام بەگشتی كەسێكی دانایت و حەزت لە راستگۆییە .

پێگەكە دەڵێت : وەكو كەسێكی لاواز لێت دەروانرێت كە پێویستت بە یارمەتییە ، بەڵام لەراستیدا ئەمە وانییە بەڵكو تۆ توانای ئەوەت هەیە خۆت بی یارمەتی كەسانی تر كیشەكانت چارەسەر بكەیت .

درەخت
ئەگەر یەكەمجار درەختت بینی ، تۆ لەوكەسانەی كە هەمیشە لەخەیاڵی ئەو قسانەدایت كە خەڵك لەبارەی تۆوە دەیانكات .
زۆربەی كات كەسێكی بەهێز و ناڕوونی ، هەندێ خاسیەتی ناروونت هەیە كە وادەكەن خەڵك نەتوانن بەئاسانی بتخوێننەوە، لەبەرانبەر هەموو ئەگەران كراوەیت و ئەوەی بیری لێدەكەیتەوە ئەوەیە كە هەمیشە بۆ ئەنجامەكانی داهاتوو چاوت لە سەركەوتنە .

رەگی درەخت 
ئەو كەسانەی یەكەمجار لەناو وێنەكەدا رەگی درەخت دەبینن ، لەو كەسانەن كە توانای بینینی هەڵەكانی خۆیان هەیە و رەخنەی درووستكەریشیان قبووڵە ، خاوەن كەسایەتییەكی سەربەخۆ و داریژراو و بەرپرسیارن .

پێگەی Wake Up Your Mind دەڵێت : ئەو كەسانەی یەكەمجار دەیانبینن وادەزانن تۆ كەسێكی زۆر ئاسایی و هیچ بەهرە و سیفەتێكی شۆڕشگێرانەت تێدا نییە ، لەگەڵ ئەوەشدا بەڵام كاتێك زیاتر دەتانناسن ئەو تێڕوانینەیان دەگۆرێت و تیدەگەن كە لێهاتوو و خوێنگەرمی .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی