ساڵی ٢٠١٨ لەباربردن هۆكاری سەرەكی مردن بووە

جیهان

27/06/2019‌ 606 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بە پێی ڕاپۆرتێكی نوێ ساڵی ٢٠١٨ ڕێژەی مردن بەهۆی لەباربردنەوە زیاتر بووە لە هەر هۆكارێكی دیكە.

ئەو دەزگایەی، كە ئەو ئامارەی بڵاوكردووەتەوە، هەستاوە بە كۆكردنەوەی ئامار لە سەرانسەری وڵاتانی جیهاندا، دوای بەراورد كردنی ڕێژەی ئەو مردنانەی بەهۆی لەباربردنەوە ڕوویانداوە بە هۆكارە سەرەكییەكانی دیكەی وەك شێرپەنجە، ئایدز، ڕووداوەكانی هاتوچۆ و خۆكوشتن، بۆی دەركەوتووە كە لەباربردن هۆكاری سەرەكی مردن بووە لە سەرتاسەری جیهاندا.

لە درێژەی راپۆرتەكەدا هاتووە، كە تا ٣١ـی كانوونی یەكەمی ٢٠١٨ نزیكەی ٤١،٩ كۆرپەلە بەهۆی لەباربردنەوە گیانیان لەدەستداوە. 

ئەمە لە كاتێكدا تا هەمان ماوە ڕێژەی مردوان بەهۆی شێرپەنجەوە ٨،٢ ملیۆن و بەهۆی جگەرەوە ٥ ملیۆن بووە و بەهۆی ئایدزیشەوە ١،٧ ملیۆن كەس گیانیان لە دەستداوە.

ئەو ڕاپۆرتە ڕێژەی هەموو لەباربرنەكانی لە جیهاندا بە گوێرەی ئامارەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دیاریكردووە.

هەر بە پێی ڕاپۆرتەكە ساڵی ٢٠١٨ لە جیهاندا نزیكەی چارەگێكی سكپڕبوونەكانی جیهان (٢٣٪) بە لەباربردن كۆتاییان هاتووە، وە لە بەرامبەر هەر ٣٣ لەدایكبوونێكی زیندوودا ١٠ منداڵی لەباربراو هەبووە.

هەر یەك لەو ٤٢ ملیۆن لەباربردنە ژیانی مرۆڤێك بووە كە بە توندوتیژانە لەناو منداڵدانی دایكیدا كۆتایی پێ هێنراوە. هەر كۆرپەلەیەكی لەدایك نەبوو خاوەنی DNA تایبەت بەخۆی بووە و مرۆڤێكی جیاواز بووە لە دایكی.

لە ئەمریكا ساڵانە نزیكەی ملیۆنێك كۆرپەلە لەبار دەبرێن و هۆكاری سەرەكی مردنە لەو وڵاتە. بە پێی خەمڵاندنەكان لە ساڵی ١٩٧٣وە (لەو ساڵەدا لەباربردن یاسایی كرا) لە ئەمریكا نزیكەی ٦٠ ملیۆن كۆرپەلە بەو هۆیەوە گیانیان لە دەستداوە.

وەرگێڕان: هێمن عەزیز