نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تر تۆمار دەكات

جیهان

27/06/2019‌ 389 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تری تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكان نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 1.44 دۆلار بەرێژەی 2.2% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 66.49 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتە، لەكۆتا مامەڵەكان 1.55 دۆلار بەرێژەی 2.7% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 59.38 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هـ ـ ح