شارپرێس:
جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ئاشكرایكرد، نه‌یمار داسێلڤای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت دووباره بگه‌ڕێته‌وه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه.
خۆردی كاردۆنێر، جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "نه‌یمار ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه به‌رشه‌لۆنه، به‌ڵام به‌فه‌رمی ئێمه هیچ ڕێككه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ واژۆ نه‌كردووه".
به‌وته‌ی كاردۆنێر، هه‌ندێك شت له‌دوای ڕۆیشتنی نه‌یمار ڕویاندا كه پێویستیان به‌وه‌یه گۆڕانكارییان تێدا بكرێت.
جێگری سه‌رۆكی به‌رشه‌لۆنه باسی له‌وه‌كرد، یانه‌كه‌ی له‌ئێستادا ته‌نیا بیر له‌فرۆشتنی هه‌ندێك یاریزانی ده‌كاته‌وه، بۆئه‌وه‌ی به‌و بڕه پاره‌یه‌ی دێته ده‌ستیه‌وه یاریزانی نوێ بكڕێت.
ڕ . ج