دەستەی "خەڵاتی گەل" کۆچەر بیرکار خەڵات دەکات

sharpress.net

389 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/06/2019‌

شارپرێس:

بریارە هەفتەى داهاتوو دەستەى خەڵاتى گەل خەڵاتێک پێشکەشى زاناى کورد کۆچەر بیرکار بکات.

بڕیارە رۆژى شەممەى داهاتوو کاژێر 2:30 تا 5، لە هۆڵی سەرۆکی شارەوانی "کینزیگتن تاون هۆڵ" لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، دەستەی "خەڵاتی گەل" رێوڕەسمێک سازدەکات بە مەبەستی بەخشینی خەڵاتێک کە گوزارشت لە گەلی کورد دەکات، دەبەخشێتە پرۆفیسۆر "کۆچەر بیرکار" کە توانی ئەو شانازییە بە گەلی کورد ببەخشێت و وەک کوردێک ببێتە ھەڵگری خەڵاتی "فێڵدس" لە ساڵی 2018 دا.

ئەو خەڵاتە بەرزترین رێزلێنان بوو پێشکەشی ماتماتیکزانێک بکرێت، ئەو شایستەییەش بە بەرێزیان بەخشرا. ھەر بۆیە دەستەی خەڵاتی گەل کە دەستەیەکی خۆبەخش و سەربەخۆیە و ئەندامەکانی ھەر یەکە و پیشەیەکی جیاوازیان ھەیە و گوزارشت لە کوردوستانی گەورە دەکەن.

 

بە ئامانجی درووستکردن کولتووری خۆشەویستی و پێزانین و پێکەوە ژیان، تا ساڵانە بتوانین خەڵاتی گەل ببەخشینە ئەو کەسانەی داھێنان دەکەن لە بوارە جیاوازەکاندا، ھاوکات لەو رێگەیەوە ناوبانگێکی شایستە دەبەخشن بە میللەتی کورد و خزمەت بە بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەی کورد دەکەن لە ھەر کوێی دوونیا بن.

خەڵاتی ئاڵتونی گەل لەم ساڵدا کە لە رێگەی کەمپینێکەوە ئەنجامدرا، بە بەشداری ھاووڵاتیان و چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بەشانازییەوە دەبەخشرێتە پرۆفیسۆر «کۆچەر بیرکار»...لێرەشەوە سوپاسی گەرمی و پەرۆشێ بەشدار بووانی کەمپینەکە دەکەین بۆ خەلات کردنێ زانا کوردەکەیان .

س.هـ






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved