شارپرێس:
بەرپرسێکی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران رایگهیاند، وڵاتهكهی لهمیانی دانوستانهكانی تایبەت به رێکەوتنە ئهتۆمییهكه ئەوەیە، بتوانێت نەوتی وڵاتەکەی بفرۆشێت، بە هەمان ئەو ئاستەی پێش کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنەكه.
بهرپرسێكی باڵای ئێران به ئاژانسی رۆیتهرز-ی راگهیاندووه، وڵاتهكهی یۆرانیۆمی پیتێنراو لە کۆگاکانیدا زیاددهکات، ئەوەش وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر تاران.
ئەو لێدوانانەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە پێش دانوستانەکانی ڕۆژی هەینی دێت لەنێوان بەرپرسانی باڵای ئێران و وڵاتانی دیکەی بەشدار لە ڕێکەوتنەکەدا، ئامانج لەم کۆبوونەوەیە ڕزگارکردنی ڕێکەوتنەکەیە.
بەرپرسە ئێرانییهكه وتوویهتی، "داواکاری ئێمە چیە؟ داواکاری ئێمە ئەوەیە بتوانین نەوتی خۆمان بفرۆشین و دووبارە پارەمان دەستبکەوێتەوە، ئەوەش لە ڕاستیدا کەمترین سوودە وەریدەگرین لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا".
راشیگهیاند، "ئێمە داوا لە ئەوروپییەکان ناکەین وەبەرهێنان لە ئێراندا بکەن، ئێمە تەنها دەمانەوێت نەوتەکەمان بفرۆشین".
بەرپرسە ئێرانییەکە جهختیكردهوه "پێویسته ئەوروپییەکان نەوتەکەمان لێبکڕن، یان ئەوەتا پارەی نەوتەکەمان بدەنێ".
ه.م