شارپرێس: حلمى ره‌سول ره‌زا
هه‌ریه‌ك له روسیا و چین بڕیاریاندا ده‌ستبه‌ردارى دۆلاری ئه‌مریكى ببن و له پڕۆسه‌ى بازرگانى نێوانیان و پشت ببه‌ستن به دراوى نیشتمانى، له‌م باره‌یه‌وه رۆژنامه‌یه‌كى روسى رایگه‌یاندوه، رێككه‌وتنێكى حكومى له‌م باره‌یه‌وه ئه‌نجامدراوه.
به گوێره‌ى رۆژنامه‌ى ئیزفیستیا-ی روسی رێككه‌وتن كراوه، له نێوان ئه‌نتوان سیلوانوف، وه‌زیرى دارایى روسیا و یی هانگ، سه‌رۆكى بانكى چین بۆ ئه‌وه‌ی چیتر له بازرگانییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا مامه‌ڵه به دۆلاری ئه‌مریكی نه‌كه‌ن.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كردوه، له نامه‌یه‌كى نێوان به‌رپرسه روسیه‌كانه‌وه گواستویه‌تیه‌وه، رێككه‌وتنه‌كه سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه واژۆ كراوه، نامه‌كه باسى ئه‌وه‌ى كردوه هه‌نگاوه‌كه مه‌به‌ستى ئه‌وه‌یه ئاسایشى ئابورى هه‌ردوولا به‌هێز بكات.
هه‌مان رۆژنامه ئه‌وه‌شى باسكردوه، ئێستا هه‌ردوولا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌ناڵه‌كانى (ئالوگۆڕكردنى دراوه‌كانیان) رێك بخه‌ن له نێوان كۆمپانیا روسى و چینیه‌كان، ئه‌م كه‌ناڵانه په‌یوه‌ندى ده‌بێت له نێوان هه‌ردوو سیسته‌مى ئالوگۆڕى روسى و چینى.
پێشبینى ده‌كرێت به‌شى روبل له هه‌لس و كه‌وته‌كانى بازرگانى نێوان هه‌ردوو وڵات له 10% ه‌وه بۆ 50% له ساڵانى ئاینده به‌رز ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردوه مۆسكۆ و په‌كین ده‌یانه‌وێ روبڵى روسى و یوانى چینى له‌و گرێبه‌ستانه‌دا به‌كاربهێنن كه پێشتر به دۆلار كردبویان.
ئاڵوگۆڕى بارزگانى نێوان روسیا و چین له ساڵى رابردوو ئاستى 100 ملیار دۆلارى تێپه‌ڕاند، 56 ملیاریان هه‌نارده‌ى روسیا بوه بۆ چین، به‌رانبه‌ر هاورده به نرخى 52 ملیار دۆلار.
مۆسكۆ و په‌كین په‌یوه‌ندیه‌كى بازرگانى و ئابورى توند‌و توڵیان هه‌یه، هه‌ردوولا ده‌یانه‌وێ ئاسته‌كه‌ى بگه‌یه‌ننه 200 ملیارى ساڵانه له ساڵه‌كانى ئاینده‌دا.