شێخێكی سعودی: درۆكردن لە نێوان ژن و پیاو رێگە پێدراوە‌

جیهان

29/06/2019‌ 1161 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی فەرمانگەی كۆمەڵەی فەقیهەكانی سعودییە لە زانكۆی ئیمام محمد بن سعود، شێخ سەعد خەسلان دووپاتیدەكاتەوە پێویستە درۆكردن تەنیا لە نێوان ژن و پیاودا بێت لە نێو خێزاندا و نەگوێزرێتەوە بۆ ناو خەڵكی.

لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ناوبراو باسی لەو رووبەرە كردووە، كە رێگەپێدراوە درۆی تێدا بكرێت لە نێوان ژن و پیاودا، ئەمەش تەنیا لە ژیانی خۆیان بگرێتەوە و زیاتر تێپەڕنەكات و ببێتە درۆ كردن لەگەڵ خەڵكیدا.

شێخی ناوبراو سێ حاڵەتی باس كردووە، دەكرێت بە شێوەیەكی گشتی درۆی تێدا بكرێت، ئەویش چاككردنی نێوان دوو كەسی ركابەری یەكتری، جەنگ، درۆ لە نێوان ژن و پیاوادا.

خەسلان لەم بارەیەوە وای دەبینێ مێرد دەتوانێ درۆ لەگەڵ ژنەكەی بكات بە پێچەوانەشەوە، بەڵام تەنا تایبەت بێت بەخۆیان، نەوەك درۆ لەگەڵ خەڵك بكات، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد هەندێك لە ژن و پیاوان درۆكانیان فراوان دەكەن و لەگەڵ خەڵكیشدا ئەنجامی دەدەن.

شێخ نموونەی دەربارەی ئەم درۆ كردنە هێناوتەوە لە ژیانی ژن و پیاودا بۆ نمونە، كاتێك پیاوەكە كەل و پەلێك بۆ ژنەكەی دەهێنێتەوە و ئەگەر بڵێ نرخەكەی 100 ریالە ژنەكەی نایەوێت، بەڵام ئەگەر بڵێت 500 ریاڵ بۆ ئەوەی كەل و پەلەكە یان دیاریەكە بەنرخ بێت لێ هاوسەرەكەی، ئەوا هیچ كێشەیەك دروست نابێت لەو درۆكردنەدا.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا