چۆن شەونخوونی‌و نەخەوتن كاریگەری لەسەر زاوزێی پیاوان دادەنێت؟

جیهان

29/06/2019‌ 433 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیكی نوێ كە زانكۆی Aarhus كردوویەتی ئەوەی ئاشكرا كردووە كە شەونخوونی پیاوان و سەیكردنی زنجیرە تەلەفزیۆنییەكان بۆ ماوەیەكی دوورو درێژ لە شەواندا رەنگە كاریگەری هەبێت بۆ لاوازكردنی سپێرمی پیاوان .

لێكۆڵینەوەكە سەرنجیداوە ئەو پیاوانەی كاتژمێر ١٠:٣٠ شەو دەخەون ئەوە سپێرمەكەیان بەرێژەی ٢،٧٥ جار سرووشتیترە بەراورد بەوانەی تا درەنگانێكی شەو ناخەون .

هەروەك لێكۆڵینەوەكە ئەوەی ئاشكرا كردووە كە كوالێتی خەو بۆ نموونە ژمارەی ئەو جارانەی پیاو خەبەری دەبێتەوە جیاوازییەكی ئەوتۆی نییە .

بەڵگەكان ئەوە نیشان دەدەن كە بێبەش بوون لە خەو رەنگە سەربكیشێ بۆ پەرچەكرداری سیستەمی بەرگری لەش و هێرشكردنە سەر سپێرمەكان .

ئەنجامەكانی لێكۆڵینەوەكە لە كۆبوونەوەی ساڵانەی كۆمەڵەی ئەورووپی بۆ  زاوزێی مرۆیی و كۆرپەلە لە ڤییەنا خراوەتە روو.

وەرگیران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی