چــەنــد ســوودێــكــی ســەرنــجــراكــێــشــی بــیــبــەری شــیــریــن

تەندروستی

29/06/2019‌ 583 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەلووجە، یان بیبەری شیرین بڕێكی زۆر ڤیتامین "C" ، كالیسیۆم ، مەگنیسیۆم ، پۆتاسیۆم ، ژمارەیەكی زۆر ڤیتامین و كانزای تری بۆ جەستە تێدایە، ئەوە سەرباری ئەوەی بریكی زۆر كەم لە كاربۆهیدرات و گەرمۆكە و چەوری تێدا .

لێرەدا ٦ سوودی سەرنجڕاكێشی دەلووجەتان بۆ باس دەكەین كە واتان لێدەكات بیر لەوە بكەنەوە كە رۆژانە بیخۆن:

كێشی جەستە دادەبەزێنێت 
بیبەری شیرین لەڕێگای دابەزاندنی چەوری سیانەیی (كە لە خرۆكەكانی خوێندا هەڵدەگیرێن) پرۆسەی جێگرەوەی خۆراكیی بەهێز دەكات ، ئەوەش یارمەتی سووتاندنی كالۆریی و پاراستنی ئاستی داواكراو لە كۆلیسترۆڵ دەدات ، هەروەك دەلووجە نارەحەتی هەرسكردن ناهێڵێت .

لە شێرپەنجە دەتپاریزێت 
هەندێ لێكۆڵینەوە ئەوەی ئاشكرا كردووە كە بیبەری شیرین توانای برسیكردنی خانە سێرپەنجەییەكانی هەیە  دواتر رێ  لەگەشەكردنی دەگرێت و لەناوی دەبات ، ئەوە جگە لەوەی خواردنی بەشێوەیەكی رۆژانە رێدەگرێت لەوەی تووشی شێرپەنجە ببیت .

ئازارشكێنێكی سرووشتییە 
لەبەر ئەوەی تایبەتمەندی دژە هەوكردنی تێدایە ، بیبەری شیرین ئەو ئازارە سووك دەكات كە پەیوەندییان بە دەمارەوە هەیە وەك هێرپس كە هەوكردنێكی پێستییە،هەر لەبەر ئەوە لە درووستكردنی هەندێ دەرمانی تایبەت بە پێست بەكاردەهینرێت .

بەرگری لەش بەهێز دەكات 
لەبەر ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین  C ، دەلووجە سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات ، بەشێوەیەك خرۆكە سپییەكان لەدژی نەخۆشییەكان هان دەدات ، جگە لەوەی ڤیتامین C و فلافۆنۆوید كە لە دەلووجەدا هەیە كیشەكانی هەناسەدان وەك هەوكردنی بۆڕی هەناسە و رەبۆ چارەسەر دەكات .

تەندرووستی دڵ باش دەكات 
لێكۆڵینەوەكان دەڵێن پێكهاتەی فلافۆنوید كە لە دەلووجەدا هەیە بەهۆی ئەوەی بۆڕییەكانی خوێنفراوان دەكات بۆیە بۆ رێگری لەتووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ بەسوودە ، هەروەك یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن و كەمكردنەوەی تێكڕای لێدانی دڵ ، ئەوەش هۆكارە بۆ باشكردنی چوونی خوێن و گەیشتنی ئۆكسجینی پێویست بۆ شانەكان.

چارەسەری تێكچوونی كۆئەندامی هەرس دەكات 
دەلووجە ترشی تانینی تێدایە كە یارمەتیدەرێكی سەرەكییە لە چارەسەری تێكچوونی گەدە وەك سكچوونی واڵدوسنتاریا و  نەخۆشییە میكرۆبییەكان ی تریش، لەبەر ئەوەی لە چەسپ دەچێت بۆیە پارێزگاری لە رووپۆشی گەدە دەكات و نایەڵێت تووشی برینداری ببێت .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی