خەوتنی منداڵان لەرۆژدا كاریگەری ئەرێنی لەسەر زیرەكییەكەی دەبێت

sharpress.net

176 جار خوێندراوه‌ته‌وه

29/06/2019‌

شارپرێس:
زاناكانی هەردوو زانكۆی پەنسلڤانیا و كالیفۆڕنیا لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئەوەیان سەلماندووە، ئەو منداڵانەی بەرۆژ دەخەون لەوانە زیرەكتر دەبن كە بەرۆژ ناخەون .

لەژێر رۆشنایی نزیكەی سێ هەزار قوتابی، كە تەمەنیان لەنێوان ١٠ بۆ ١٢ ساڵیدایە توێژەران لێكۆڵینەوەیان بۆ كاریگەری خەوتنی رۆژ لەسەر منداڵان كردووە ، هەروەك ئەنجامی توێژینەوەكەیان لە گۆڤاری Sleep بڵاوكردووەتەوە، كە تێیدا دەڵێت: ئەو منداڵانەی لەكاتی رۆژدا دەخەون زیاتر هەست بە دڵخۆشی دەكەن و ئاستی زیارەكییان زیاترە.

لێكۆڵەرەكان دەڵێن: كاریگەریی ئەرێنیی خەوتنی رۆژ لەسەر قوتابیانی پۆلی شەشەمی بەڕوونی دیار بوو ، بەجۆرێك ڕێژەی سەركەوتنیان ٧،٦% بەرزتر بووە.

ئەو لێكۆڵەرانە ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە ، كە خەوتنی رۆژ جگە لەوەی باری تەندرووستی قوتابیان و ئاستی فێربوونیان باش دەكات دەبێتە هۆی ئەوەی كاتێكی كەمتریش ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان بەكاربهێنن ، ئەوەش دەبێتە هۆی گەشەكردنی كۆئەندامی دەماری ناوەندی و زیرەكبوونیان .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved