شوێنەوارناسان گۆڕێكی تەمەن ٤٠٠٠ ساڵی لەمیسر دەدزۆزنەوە

جیهان

29/06/2019‌ 521 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆزینەوە مێژوییەكان لە میسر كۆتاییان نایەت، كە بەم دواییانە گۆڕێكی ڕەنگاوڕەنگ تر لە سەقارە دۆزرایەوەو شوێنی هەندێك لە كۆنترین هەڕەمەكانی میسرە. 

ئەو گۆڕە بە شێویەكی باوەڕپێنەكراو پارێزراوە دیوارەكانی بەنیگاری زۆر گەش و پڕشنگدار كێشراون، كە وەك ئەوە وایە دوێنێ كێشرابن، لە كاتێكدا تەمەنی گۆڕەكە زیاد لە ٤٠٠٠ ساڵە. 

گۆڕەكە دەكەوێتە ناو گۆڕستانێكی گەورەوە، باوەڕ وایە لە سەردەمی بنەماڵەی پێنجەم دروستكرابێت، واتە لە ماوەی نێوان ٢٥٠٠-٢٤٠٠ پ.ز.

 ئەو گۆڕە بۆ یەكێك لە كەسایەتییە خاوەن پێگەكانی ئەو كات دروستكراوە كە ناوی ''خوی'' بووە.

لە ڕووی بیناسازییەوە گۆڕەكە تونێكی چوونەژوورەوەی هەیە، كە ئەمەش تایبەتمەندییەكە تەنیا لە هەرەمەكاندا هەیە گۆڕی فیرعەونەكان بوون. 

لە ڕووی هونەرییەوە ڕەنگی نیگارەكان بە ''ڕەنگە پاشاییەكان'' دادەنرێن. ئەم گۆڕە هونەری باڵای میسرییە كۆنەكان نیشان دەدات.

سەرەڕای نەخش و نیگاری گۆڕەكە، شوێنەوارناسان مۆمیای ''خوی'' و كۆمەڵێ گۆزەیان دۆزییەوە كە بەكارهێنراوە بۆ هەڵگرتنی ئەندامەكانی جەستەی. شارەزایانی بواری میسری كۆن دەڵێن ئەم گۆڕە كۆمەڵێ نهێنی تر سەبارەت بە مێژوو و هونەری میسری كۆن ئاشكرا دەكات.

وەرگێڕان: هێمن عەزیز