دەتوانرێت لەڕێگای پشكنینێكی سادەوە تێبینی نەخۆشی لەبیرچوونەوە بكرێت

تەندروستی

29/06/2019‌ 503 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تیمێكی زانستیی گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە دەكرێت لەرێگای پشكنینێكی سادەی خوێنەوە پیشوەختە تێبینی تووشبوون بە نەخۆشیی زەهایمەر بكرێت .

زانكۆی "لەند" لە سوید لێكۆڵینەوەیەكی لەسەر  پەرەپێدانی تاقیكردنەوەیەكی سادەی خوێن لەسەر دەستنیشانكردنی پێشوەختەی تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر بڵاوكردۆتەوە .

توێژەران دەڵێن تاقیكردنەوە نوێكە دەتوانێت تێبینی بوونی نیشانەگەلی نوێ لەناو خوێن بكات كە لەڕێگایەوە بوونی پرۆتینی "بیتا_ئەمیلوید" ئاشكرای دەكات ، كە لەناو شانەكانی مێشكی كەسی تووشبوودا كەڵەكە دەبێت ، كەپێشتر بەڕیگایەكی زۆر گران و قورس نەبیت نەدەتوانرا پێشوەختە ئاشكرا بكرێت .

سبستیان بالمكفیست پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە یەكەی توێژینەوە كلینیكییەكانی تایبەت بە بیرەوەری لە زانكۆكە دەڵێت " زۆر دەمێكە لە میكانیزمێكی ئاسانتری دەستنیشانكردنی نەخۆشییەكە دەگەراین ".

لێكۆڵینەوەكەپشتی بە لێكۆڵینەوەی سامپڵی خوێنی ٨٤٢ نەخۆش لە سوید و ٢٦٧ نەخۆش لە ئەڵمانیا لە سێ چین بەستووە كە ئەوانیش تووشبووی نەخۆشییەكە ، بەتەمەنی ساغ و تووشبوو بە لاوازی تێگەیشتن.

شێوازی تاقیكردنەوەكە بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی هەموو پرۆتینەكانی بیتا __ ئەمیلوید لەخوێندا بە وردییەكی بەرز دەپێوێت ، بەوەش نەخۆشییەكەی بۆ دەستنیشان دەكات .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی