زانــا ئــەڵــمــانــیــیــەكــان: دڵ هــەســتــی بــۆنــكردنــی هــەیــە

تەندروستی

29/06/2019‌ 603 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
زانا ئەڵمانییەكان لەچوارچێوەی لێكۆڵینەوەیەكدا ئەوەیان ئاشكراكردووە، كە دڵیش توانای "بۆنكردن"ی هەیە، تەنانەت  زاناكان دەڵێن هەستی بۆنكردن یەكێكە لە خاسییەتەكانی گەلێك لەئەندام و كۆئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ .

بەگوێرەی پێگەی "وان"، زاناكان وتوویانە ئەو بۆنە جیاوازانەی لەرێگای هەواوە دەچنە ناو لووتەوە و دواتر  دەگاتە هەستەوەرییە بۆنییەكان ، ئەوانیش هەڵدەستن بەگواستنەوەی ئاماژە كیمیاییەكان بۆ مێشك .

پێشتر زاناكان پێیان وابوو، كە ئەو هەستەوەرە بۆنیانە تەنیا لە لینجە شانەكاندا هەن ، بەڵام ئەنجامی لێكۆڵینەوە تازەكان ئەو بیردۆزەیان هەڵوەشاندووەتەوە.

زاناكان دەڵێن لووت تەنیا بەشێكی كەمی بۆنەكان هەڵدەمژێت ،بەڵكو هەردوو سییەكە و گەدە و دڵیش توانای بۆنكردنیان هەیە ، ئەوە جگە لەوەی ئەو ئەندامانە دەتوانن ئەو خواردنە بناسنەوە كە مرۆڤ دەیخوات .

لە تاقیكردنەوەكەدا زاناكان خانەكانی خوێنیان لەنزیك یەكێك لە پێكهاتە كیمیاییەكان دانا كە بۆنی لێدەهات ، سەرنجیاندا خانەكان دەستیان كرد بەنزیكبوونەوە لەو شوێنەی بۆنی لێدێت .

ئەو زانایانە دەڵێن سەرنجمانداوە خانەكانی خوێن و دڵ بەشداری پرۆسەی ناسینی بۆنەكاندا دەكەن ، جگە لە گەدە و هەردوو سییەكە ئەو توانایەیان هەیە ، رەنگە ئەندامی تریش هەبێت لەناو جەستەی مرۆڤدا توانای بۆبنكردنی هەبێت .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی