نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەدابەزین دەكات

جیهان

29/06/2019‌ 334 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەدابەزین كرد، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە بەرزبوونەوەیەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 93 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 64.74 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، لەكاتێكدا هەفتەی رابردوو نرخەكەی گەیشتە 66.55 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 96 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 58.47 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەهەوڵەكانی ئەمریكاو چین هەیە بۆ چارەسەری ئەو گرژییەی ماوەیەكە لەسەر بازرگانی نێوانیان هەیە، كە ئەوە كاریگەری لەسەر بازاڕ داناوەو رەنگە نرخی نەوتیش زیاتر دابەزێنێت.

هـ ـ ح