هێرشی سەر بۆرییە نەوتییەكانی سعودییە لە عێراقەوە ئەنجامدراوان

عیراق

29/06/2019‌ 668 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریكی ئاشكرایكرد، بەرپرسە ئەمەریكییەكان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی ئەو هێرشانەی مانگی رابردوو بەفرۆكەی بێفرۆكەوان كرانە سەر دامەزراوە نەوتییەكانی سعودییە لە باشووری عێراقەوە هەستاون نەوەك وەكو ئەوەی دەوترا لەیەمەنەوە هاتوون ، ئەمەش مەترسی ئەوە درووست دەكات هاوپەیمانەكانی ئێران لەناوچەكە بەرەیەكی نوێی ناكۆكی لەململانێی نێوان تاران و واشنتۆن بكەنەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەكە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا پێشتر داوای لەعادل عەبدول مەهدی سەرۆك وەزیری عێراق كردووە ، ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ ڕێگری لەوەی خاكی عێراق ببیتە زەمینەیەكی نوێ بۆ دەستپیكردنی هێرشەكان .

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشكراشیكرد، بەرپرسە عێراقییەكان گومانیان لەو هەڵسەنگاندنەی ئەمەریكییەكان هەیە و داوایان لەئیدارەی دۆناڵد ترامپ كردووە لەو  بارەیەوە بەڵگەی پێویست بخەنەڕوو .

پێشتر بڕوا وابوو ئەو هێرشانەی لە ١٤ی ئایار كرانە سەر دامەزراوە و بۆڕییە نەوتییەكانی سعودییە و زیانێكی گەورەیان پێگەیاندن سەرچاوەكەی لە یەمەنەوە بووبێت، كە بۆ ماوەیەك هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتەی لەباشوورەوە راگرت .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی