بودجەی هەرێمی كوردستان چارەنووسی فوئاد حوسێن دەخاتە مەترسییەوە

عیراق

29/06/2019‌ 1267 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرلەمانتاری عێراق ڕیاد موحەمەد لە هاوپەیمانی چاكسازی ئاشكرای كرد، كە پەرلەمان ڕازی بووە بە دەركردنی فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق بەهۆی پێدانی پارەی بودجە بە هەرێمی كوردستان بێ گەڕانەوە بۆ حكومەتی فیدڕاڵ.

لە لێدوانێكدا محەمەد وتی: ژمارەیەكی زۆر لە پەرلەمانتاران ڕازیبوون بە كۆكردنەوەی واژوو بۆ بانگكردنی وەزیری دارایی بۆ پەرلەمان و دەركردنی لە پۆستەكەی.

بەوتەی محەمەد ئەم وەزیرە، پابەند نەبووە بە بەرنامەی حكومەت، ئەمە سەرەڕای ئەوەی كە پارەی بودجەی حكومەتی هەولێری ناردووە بێ گەڕانەوە بۆ حكومەتی فیدڕاڵ.

هەروەها وتیشی: وەزیری دارایی ئەو پارەیەی ناردووە، بێ ئەوەی هەولێر داهاتە نەوتییەكان ڕادەستی بەغدا بكات، كە ئەمەش پێشێلكردنێكی یاساییە.

پێشتر میساق ئیبراهیم، پەرلەمانتار لە هاوپەیمانی ئەلفەتح رایگەیاندبوو، سەرۆك وەزیران عادل عەبدولمەهدی ئیمتیازاتێكی زۆر داوە بە هەرێمی كوردستان بێ ئەوەی لە بەرانبەردا هیچ بەدەست بێنێ.

هاوپەیمانی فەتح فوئاد حوسێنی تۆمەتبار كردووە بەوەی، كە لە پشت بانگەشكەكانی گێڕانەوەی كەركوكە بۆ دەستی پیشمەرگە وەك فشارێك بۆ ئەوەی حكومەتی بەغدا  واز لە داواكردنی داهاتە نەوتییەكانی هەرێم بێنێت.

وەرگێڕان: هێمن عەزیز