ناسا بەنیازە فڕۆكەیەكی درۆن بنێرێت بۆ سەر گەورەترین مانگی زوحەل

sharpress.net

212 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/06/2019‌

شارپرێس:
ڕۆژی پێنجشەممە ناسا ڕایگەیاند كە بە نیازە درۆنێك بە ناوی Dragonflyـوە بنێرێت بۆ گەڕان و پشكنینی گەورەترین مانگی زوحەل كە پێی دەوترێت تیتان. ئەم فڕۆكە بێ فڕۆكەوانە لەسەر چەند ناوچەیەكی مانگە سەهۆڵینەكە دەنیشێتەوە بۆ لێكۆڵێنەوە لەوەی كە ئایا دەشێت ژیانی میكرۆبی لەسەر ئەو مانگە بوونی هەبێت.

ئەم گەشتە، كە بە وزەی ناوەكی ئەنجام دەدرێت بەشێكە لە بەرنامەیەكی فراوانی ناسا كە لەم چوارچێوەیەدا پێشتریش كەشتییەكی ئاسمانی ناردبوو بۆسەر هەسارەی بچووكی پلۆتۆ.

درۆنەكە ساڵی ٢٠٢٦ دەست بە گەشتەكەی دەكات و ساڵی ٢٠٣٤ دەگاتە سەر تیتان. سەرەتا لەسەر هەندێ لە گردەكانی مانگەكە دەنیشێتەوە و دواتریش لەسەر چیایەكی بوركانی. تێچووی گەشتەكەش نزیكەی ٨٥٠ ملیۆ دۆلارە.

لۆری گلەیز، بەڕێوەبەری بەشی زانستی هەسارەكان لە ناسا وتی ''ئەوەی كە زۆر سەرنجم ڕادەكێشێ لەو گەشتەدا ئەوەیە كە تیتان هەموو ئەو پێكهاتانەی تێدایە كە پێویستن بۆ ژیان.''

تیتان مانگێكی بە تەم داپۆشراوە و بەرگەهەوایەكی ئەستووری هەیە. هەروەها چەندان دەریاچەی میسانی و چیای بەفرینی هەیە و زەریایەكیشی لەژێرەوەی ڕووەكەی هەیە، ئەمەش وای لیدەكات شوێنێكی سەرنجڕاكێش بێت بۆ پشكنین و لێكۆڵینەوە لەوەی كە ئایا ژینگەكەی شیاوە بۆ ژیانی سەرەتایی.

كۆتا جار تیتان لە لایەن دەزگای نێودەوڵەتی كاسینی-هویگنزەوە لێكۆڵینەوەی لێ كراوە. ساڵی ٢٠١٧، كەشتی ئاسمانی كاسینی لەسەر زوحەل نیشتەوە و كۆتایی بە دوو دەیە لە گەڕان هێنا.

وەرگێڕان: هێمن عەزیز






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved