جینیفەر لۆپێزی روسی لەڕووی جوانییەوە پێش جینیفەر لۆپێزی راستەقینە دەكەوێت

sharpress.net

470 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/06/2019‌

شارپرێس: 
كچێكی روسی دوای بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەكی خۆی، بەهۆی جوانییە دڵرفێنەكەی و لەیەكچوونی زۆری لەگەڵ ئەستێرەی جیهانی جینیفەر لۆپێز  ناو ناوبانگێكی زۆری لە تۆرە كۆمەڵایەتیەكان بۆ درووست كرد .

ناو ناوبانگی نەتالیا ئەو كچە روسییە سادە ساكارەی، كە خەڵكی شاری چیلیابینسكە كاتێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەستیپێكرد ، دوای ئەوەی خانمە هونەرمەندی بواری جوانكاری یانا بانیفیلوفسكایا یەكەمجار دەیبینێت و هەست دەكات لەیەكچوونێكی زۆری هەیە لەگەڵ ئەكتەر و گۆرانیبێژی جیهانی جینیفەر لۆپێز  ، بۆیە یارمەتی دەدات بۆئەوەی میكیاجێكی گونجاو دابنێت تاوەكو وەك وێنەیەكی كتومتی ئەو هونەرمەندە جیهانییەی لێبێت.

دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی نەتالیا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان "لۆپێز"ی رووسی ئۆفەرێكی زۆری بۆهات تاوەكو بێتە ناو جیهانی نمایشی جلوبەرگ ، ئەو بوارەش ئەو شتە بوو كە ئەو كچە جوانچاكە رووسە لەدڵەوە خۆزگەی بۆدەخواست .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved