جانتاكەی هاوسەری ئەردۆغان هەڵای لە توركیا ناوەتەوە

sharpress.net

6689 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/06/2019‌

شارپرێس:
ئەمینە ئەردۆغانی هاوسەری رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆككۆماری توركیا ڕووبەڕووی رەخنەیەكی توند بووەوە ، ئەوەش دوای ئەوەی لەكاتی سەردانی بۆ وڵاتی ژاپۆن ئەو جانتا دەستییەی هەڵیگرتبوو نرخەكەی  نزیكەی ٥٠ هەزار دۆلاری ئەمەریكی بوو .

رۆژنامەی "جمهورییەت"ی توركیا باسی لەوە كردووە كە نرخی جانتا دەستییەكەی هاوسەری ئەردۆگان نزیكەی ٥٠ هەزار دۆلارە واتە ٢٨٨ هەزار لیرەی توركی ، ئەوەش مووچەی ١١ هاوڵاتی توركییە لەساڵێكدا.

یەكێك لە بەكارهێنەرانی تویتەر  دەڵێت " خانمی یەكەم جانتای هرمس هەڵدەگرێت كە بەهاكەی ٥٠ هەزار دۆلارە ، لەكاتێكدا خەڵكەكەی لەتاو  برسێتی و بێكاری دەناڵێنێت ، بەڵام وادیارە ستایل لە ژیانی خەڵك گرنگترە".

یەكێكی تر دەڵێت " ئەو پیاوە خۆی هەڵواسیوە لەبەر ئەوەی نەیتوانیوە كرێی خانووەكەی بدات ، ئەوە لەكاتێكدا ئەمینە ئەردۆگان جانتایەكی دەستی هەڵدەگرێت نرخەكەی بای ٥٠ هەزار دۆلارە ".

رۆژنامە توركییەكە دەڵێت " هاوسەری ئەردۆغان لەكاتی گەشتەكانیدا لەسەر هەڵگرتنی جانتای گرانبەها راهاتووە وەك ماركەی هرمس و شانیل".

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved