بــۆ وازهــێــنــان لــە جــگــەرەكــێــشــان پــشــت بـە لــیــمــۆ بــبــەســتــە

تەندروستی

30/06/2019‌ 604 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رێكخراوی تەندروستی جیهانی راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، ساڵانە ژمارەیەكی زۆری خەڵك بەهۆی ئەو نەخۆشیانەوە دەمرن كە هۆكارەكەی جگەرەكێشانە.

رێكخراوەكە لە راپۆرتەكەیدا باسی لەوە كردووە، كە بۆ وازهێنان لە جگەرەكێشان دەبێت مرۆڤ ویستێكی بەهێزی هەبێت.

بەپێی راپۆرتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ وازهێنان لە جگەرەكێشان دەكرێت پەنا ببرێتە بەر هەندێك رێگای ئاسان، لەوانەش لیمۆ .

وردەكاری بەكارهێنانی لیمۆكەش بەجۆرێكە یەك لیمۆ بگوشرێت‌و بكرێتە ناو پەرداخێك ئاوی شیلەتێنەوە ، هەركاتێكیش حەزت بۆ جگەرەكێشان چوو ئەوە ئاوی لیمۆكە بخورێتەوە.

هەروەك دەبێت بۆماوەیەك واز لە خواردنەوەی قاوە بهێنرێت ، لەبەر ئەوەی بەكارهێنانی كافایین لەگەڵ نیكۆتین حەزی بەردەوام بوون لەسەر جگەرەكیشان زیاد دەكات .

لەلایەكی ترەوە دەبێت وریای ئەوە بین كە لیمۆ  ئازاربەخشە ئەگەر بێت و جگەرەكێش گرفتی لە گەدەیدا هەبێت یان كێشەی گورچیلەی هەبێت .

زۆریش گرنگە لەگەڵ ئەوەدا راهێنانی وەرزشی بكەین و بڕی پێویست لە ئاو بخۆینەوە و پەیڕەوی سیستەمێكی خۆراكیی هاوسەنگ و تەندرووست بكەین ، ئەوەش لەپێناو قەرەبووكردنەوەی ئەو ڤیتامین و كانزایانەی بەهۆی  جگەرەكێشان درووست دەبێت .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی