دروستكردنی ماسوولكەی دەستكرد كە بەتەواوی لە ماسلكەی مرۆڤ دەچێت

تەندروستی

30/06/2019‌ 566 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زاناكان توانیویانە ماسولكەی دەستكرد دروست بكەن، كە بەتەواوەتی وەك ماسولكەی مرۆڤ كاردەكات‌و رەنگە ئەو داهێنانە سەرنجڕاكێشە ئایندەی دەستە دەستكردەكانی رۆبۆتە زۆر وردەكان بگۆرێت .

تیمێكی زانكۆی نینشووبینگ لە سوید ماددەیەكی درووستكراو لە " پۆلیپرۆلین" كە پێكهاتەیەكی ئەندامییە و تایبەتمەندییەكی بەرزی گەیاندنی كارەبایی هەیە  بۆ درووستكردنی ماسولكەی دەستكرد بەكارهێناوە ، بەشێوەیەك دەكرێت ماددەی پرۆلیمەرەكە لەكاتی بەركەوتنی بە تەزووی كارەبا گەورە بكرێت.

زاناكان ماسوولكەكانیان بەبەكارهێنانی دوو چینی مادەی پۆلی برۆلین دیزاین كردووە لەگەڵ چینێكی تەنك لەنیوانیاندا ، دواتر بارگەی كارەباییان خستە سەر لایەكی چینی پۆلی برۆلینەكە ، كە بووە هۆی دەرپەڕاندنی ئایۆنەكانی ناوی و بچووكردنەوەی چینەكە ، لەكاتێكدا لایەكەی تر ئەلیكترۆنەكانی هەڵدەمژی و گەورە دەبوو ، كە وایلێدەكرد وەكو ماسولكەی ئاسایی بنیشێتەوە .

زاناكان دەڵێن ئەو بارگە كارەباییەی لە دەستە دەستكردەكاندا بەكارهێنراوە دەكرێت لەڕێگای كلوكۆز و ئۆكسجین و تەنیا بە بۆیەكردنی بە ماددەی پۆلیمەرەكە بە ئەنزیمات بەدەست بهینرێت.

بەو شێوەیە دەكرێت وابكرێت كە دەستە دەستكردەكان وەكو دەستی ئاسایی كاربكەن ، بەوەش دەكرێت لە ئایندە بەكاربهێنرێن بۆ دانانیان لەجیاتی ئەندامە لەدەستچووەكان لەجیاتی ئەوەی ئەندامی دەستكردنیان بۆدابنرێت.

هەروەك ئیدوین جاگر سەرپەرشتیاری سەرەكی لێكۆڵینەوەكە دەڵێت دەكرێت ئەو تەكنەلۆژیایە بۆ كارپێكردنی رۆبۆتە بچووكەكانیش بەكاربهێنرێت ، وەك ئەو رۆبۆتە بچووكە سەربەخۆیانەی بۆ چاودێریكردنی ژینگە لە دەریاكان بەكاردەهێنرێن .

هەنگاوی دووەمی زاناكان ئەوەیە بزانرێت كە ئایا وەكو دەستی ئاسایی وەڵامی پەرچەكردارەكان دەداتەوە یان نا .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی