دەكــرێــت بــەرێــگــەیـەك مــرۆڤ لــە مــردن ڕزگـاری بـبــێــت؟

تەندروستی

30/06/2019‌ 1576 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تۆێژەرەوان لەسەر ئەم بوارە بە تێگەیشتن لەسەری گەیشتوونەتە ئەوەی، كە  ئێمەی مرۆڤ بە یەك جار گیان لەدەست نادەین، هەرچەندە دڵ لەلێدان دەكەوێت ، بەشەكانی دیكەی لاشە بە چەندین سەعات، یاخود بۆ چەندین ڕۆژ دەمێنێتەوە.  

ئابێڵا یەكێك لە تۆێژەرەكان ئاماژەی بەوەدا، تا ئەم خاڵە ئێمە دوو بەشمان لەبەردەستدایە، كەسێك كە نیزیكە لە مردن و كەسێك بە تەواوی گیانی لەدەست داوە.یاخود كەسێك كە ئەوەندەی نەماوە لە ژیاندا. 

زۆرێك لە كەسەكان لەو باوەڕەدان مردن لە یەك كاتدا ڕوودەدات، كەسەكە لەكاتی ئیستادا بوونی هەیە و پاشان بوونی نامێنێت لە داهاتوو دا. 

مردن وەك سویچی كارەبایی وایە كە هەڵكردن و كوژانەوەی هەیە، كە كەسەكە دەمرێت سویچەكە دەكوژیتەوە و دادەخرێت ئەو كاتەی دلەكە دەوەستێت. 

لە كاتی ئێستادا لە ٪٩٥ مردنەكان كە دیاری دەكرێت لە ڕێگەی ئەوەی كەسەكان دڵیان لە لێدان دەكەوێت. لە سەرەتای درووسبوونی مرۆڤایەتیەوە كە ئەگەر دڵ لە كار كەوەت ئەوا ناتوانرێت بهێنرێەوە بۆ ژیان ،  ئەم بریارە لامان درووست بووە.

دكتۆر پارنیا پسپۆر لەم بوارەدا ئاماژەی بەوەدا، كە وا فێركراوین دوای وەستانی دڵ تەنیا ٥ خوولەك لەبەردەست دایە، لە ئێستادا بۆمان دەركەوتووە، كە لەو كاتە دیاریكراوە تێدەپەرێت، لە ڕاستیدا خانەكانی مێشك یەكسەر لەناوناچن.

دكتۆر پارنیا وتیشی: ئەگەر بمانەوێت كەسێك بگەڕێنینەوە بۆ ژیان ، یەكەم هەنگاو هەوەیە دەبێت دڵی نەخۆشەكە دووبارە ڕیستارت‌و تازە بكرێتەوە، ئەویش لەڕیگەی ئامێری كارەبایەوە و ئەنجامدانی CPR ( شێلان یاخود مەساج كردن) ی ئەو شوێنە تایبەتە. لایەنی دەنگی و ڤیدیۆی بۆ پزیشەكە فەراهەم كراوە ، بۆ ڕینمایی كردنی لە كاتی ئەنجام دانی ئەم تاقیكردنەوەیەدا.

ئامێڕیكی دیكە بەناوی (ECMO)، كە لەسەر جەستەی ئافرەتێكی یابانی تاقی كرایەوە، ئامێرەكە یارمەتی دەدات كە جەستە لە كاركردن بمێنێتەوە و پزیشكەكان دەتوانن دڵەكە ڕیستارت و تازە بكەنەوە. ئامێرەكە خوێنی لاشەی مرۆەڤەكە لا دەبات و پاشان دیسان بە پڕ ئۆكسجین دەیكاتەوە ناو ڵاشەكە. لە باشووری كۆریا و یابان، پزیشكەكان ڕاپۆرتی ئەویان دا كە ٪٩٠  سەركەوتنیان بەدەست هێناوە لە گەڕانەوەی دڵ بۆ كار كردن.

یەكێك لە ڕێگەكانی دیكە كە بە گرنگترین رێگە هەژمار دەكرێت ئەوێش سارد كردنەوەی لاشەكەیە. كە  خانەكان والێدەكات نەمرن. پزیشكەكان پلەی گەرمی دادەبەزێن لە ٤ پلە و بۆ ٣٣. بە پێی تۆێژنەوەیەكی لە ساڵی ٢٠٠٧ كرا  ئەم ڕێگانە ، لەو كاتەی كە مرۆڤەكە  توشی  جەڵدەی دڵ دەبێت تا ئەوكاتەی كە كەسەكە مەترسی لەسەرە، ڕزگاربوون بەڕێژەیەكی بەرچاو لە بەرزبوونەوەدا بووە

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل