یەكێتی بۆ بەشداریكردن لەحكومەتی هەرێم یەكلانەبووەتەوە

sharpress.net

1218 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/06/2019‌

شارپرێس:
یەكێتی نیشتمانی سەبارەت بە بەشداریكردن لە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پارتی دیموكراتی بەردەوام لە پەیوەندیدان‌و بەشداریكردنیان لەحكومەتی هەرێمی كوردستان تائێستا یەكلایینەبووەتەوە.

غەیاس سورچی یەكێك لەبەرپرسانی یەكێتی، باس لەوە دەكات لەیەكێتی‌و پارتی بەردەوام لەپەیوەندیدان لەپێناو چارەسەركردنی دۆسییە هەڵپەسێردراوەكان‌و بەشداریكردنی یەكێتی لەدانیشتنی پەرلەمان و درووستكردنی حكومەتی هەرێم بەسازانی نێوان هەردوو حیزب .

لەبەشێكی تری قسەكانیدا سورچی دەڵێت: یەكلاییكردنەوەی دۆسیەی وەزیری داد دوای ئەوەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پاڵپشتی فارووق ئەمینی وەزیری ئێستای دادی كرد بۆ ئەو پۆستە گەلێك لەدۆسییە هەڵپەسێڕدراوەكان لەنێوان هەردوولا یەكلایی دەكاتەوە ، ئەوە جگە لەوەی یەكێتی سێ ناوی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك پێشنیاز كردووە و رادەستی پارتیان دەكات .

لەبەشێكی تری قسەكانیدا ئەو بەرپرسەی یەكێتی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، تا ئێستا بەشداریكردنی یەكێتی لە حكومەتی هەرێم  بەهۆی بەردەوامی دانوستاندنەكانەوە سەد لە سەد یەكلایی نەبووەتەوە ، پێشیوایە كە رەنگە لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا درووستكردنی حكوومەتی هەرێم رابگەیەنرێت.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved